Winamp Logo
پۆدکاستی شێعر کوردی Cover
پۆدکاستی شێعر کوردی Profile

پۆدکاستی شێعر کوردی

Perzisch, Poems/Stories/Readings/Story telling, 1 seizoen, 35 afleveringen, 6 uur, 22 minuten
Over
Kurdish Podcast for every Kurds around the world . کاوە ھێمای پێشەنگی مرۆڤەکانە لە سەردەمی ئاسن و پیشەسازی لە دوای جەمشید و داخستنی نووری یەزدان لە پاشایەتییەوە کە لە دژی حوکمە چەوسێنەرەکەی زەحاک ھەڵات و بە ھاوکاری فەریدوون و گەلی ڕاپەڕینێکی جەماوەریی نەتەوەیی دامەزراند.
Episode Artwork

شارەکەم سنە - 2

کتێبی "شارەکەم سنە" ئەگەرچی دەقێکی درێژی شێعرییە، بەڵام خوالێخۆشبوو مەحیەدین حەقشناس شاعیری ئەم کۆمەڵەیە بە ئاوردانەوە لە فەرهەنگ و دابونەریتی سەدان ساڵەی شاری سنە و بووژاندنەوەی زۆر دەستەواژە و یاری و قسەی نەستەق و فەرهەنگی کۆن و بە شێوازێکی شێعری، وێنەیەکی خولیایی و تایبەتی لەو شارە دادەڕێژێت کە تێکرای پشت‌ئەستوورە بە یادەوەری و ئەو ساتەوەختانەی کە هەمیشە خراونەتە دەرەوەی مێژوو. لە مەنزوومەی شارەکەم سنە ناوی یەکەیەکەی شێوە لە بیرکراوەکانی ئەو شارە و گەڕەکە کۆنەکانی لە رێگەی بیرهێنانەوەوە پەیوست دەکرێن بە ڕووداوێک و گێڕانەوەیەک و ئەوسا دەبنە گێڕانەوەی ناوبژیگەرانە بۆ بنیاتنانەوەی مێژوو و گرێی دانەوەی بە یادەوەری و مێژووی پەرتەوازە پێکەوە لە رێگەی ئاوێتەکاریی شێعر و فۆلکلۆر و هێنانەوە بەرکاری فۆڕمی دە بڕگەیی و پشت‌بەستن بەو ئەدەبەی کە تێیدا ئەزموونی شاعیر ئەزموونێکی پڕاوپڕە بۆ بارگاوی کسـردنی یادەوەری و ئەزموونەکانی. مامۆستا حەقشناس لە پێشەکی ئەم کتێبەدا دەنووسێ: "شارەکەمان سنەی خۆشەویست سەحرا و سەیرانگا و کانی و باغ و ئاسار و ڕەسم و یاسا و سوننەت‌گەل عەزیز و زەریف فرەیەکی بوو کە وردە وردە لە بین چوون و حەتا ناویشیان کەم کەم خەریکە لە هۆش ئەچێتۆ". شێعرەکانی مەنزوومەی "شارەکەم سنە" زۆر زوو رێگەی بڕییە ناو دڵ و زمانی خەڵکی شاری سنە و تەنانەت شارەکانی دیکەش و لەوساوە بۆتە ئاوێنەی باڵاونوێنی فەرهەنگی سەدان ساڵەی خەڵکی ئەو شارە. هەر بۆیە فەردین سادق ئەیووبی هونەرمەندی ناسراوە لە یادداشتێکدا لەبارەی مەحیەدین حەقشناس و کتێبکەی دەنووسێ: مامۆستا بە تێگەیشتنێکی نەتەوەیی، مەنزوومەیەکی خوڵقاند کە تا ئێستاشی لە سەر بێت وەک شەمعێکی بە گڕووتین لە هەمبەر زاڵبوونی فەرهەنگ بو بایەخگەلی بیانیدا وەستاوە و تیشکی کردۆتە رێ‌نیشاندەری بەرەکانی دوای خۆی.دەنگی بە سۆزی مامۆستا حەقشناس بەستەیەکی دوێنێی، ئەوڕۆیی و بەیانییە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لێرەن و چرایان لەم مالەدا دەگڕێ و بۆ ئەو کارە جوگرافیایەکی فەرهەنگی بە لێریکیا، حەماسە، عەشق و سۆزداری و وەفا و ڕێزنانی چێ کردووە. بێ گومان شێعرەکانی ناو ئەو مەنزوومەیە، دەنگی چینێکی کۆمەڵایەتییە کە توانای دەربڕینی دەنگ و بەسەرهات و گێڕانەوەیان نەبووە و شاعێر خۆی کردۆتە زمانحاڵی ئەو کەسانە و بیرمان دەخاتەوە کە ئەم جێهانە ڕەنگاڵەی زمان و فەرهەنگ و شار بەرهەمی هەر ئەو کەسانەن کە مێژوو لە یادی کردوون. بەو چەشنە شاعێر دەبێتە ناوبژیگەرێک بۆ زیندوو ڕاگرتنی ئەو دەنگانە و بارگاوی کردنی بە بەرەکانی دوای خۆی. مامۆستا مەحیەدین حەقشناس ڕۆژی ۲۲ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۰۳ی هەتاوی لە گەڕەکی قەتارچییانی شاری سنە لە دایک بووە. لە سەردەمی منداڵیدا چۆتە مەکتەب و قورئان و گوڵستانی سەعدیی تەواو کردووە و فێری بنەما و یاساکانی شیعر و شاعیری بووە. پاش تەواوکردنی قۆناغی ناوەندیی قوتابخانە بڕوانامەی دیپڵۆمی ئەو دەمی وەرگرتووە و لە ساڵی ۱۳۲۲وە یەکێک لە مامۆستاکانی خۆی هانی دەدات کە ڕوو بکاتە هۆنینەوەی شیعر. مامۆستا حەقشناس پاشتر لە وەزارەتی فەرهەنگ دامەزرا و وەکوو مامۆستای قوتابخانە نێردرایە کرماشان و ساڵی ۱۳۲۷ گەڕایەوە شاری سنە و هاوسەرگیریی کرد و بەرهەمی ئەو هاوسەرگیرییەش دوو کوڕ و دوو کچە. مامۆستا دواتر هاوکاریی لە گەڵ ڕادیۆ سنە دەست پێ کرد و لە بەرنامەی شێعر و قسەی شیرینی ڕادیۆ سنەدا بەشداریی کرد و ڕووی کردە قسەی باوی ناو کۆڵان و بازاڕی شاری سنە و کۆمەڵێک بەرهەمی کۆ کردەوە کە ئێستاش هەندێکیان لەچاپ نەدراون. بەرهەمی شێعریی "شارەکەم سنە" وەک گرینگترین بەرهەمی مامۆستا حەقشناس کە بە هەوڵی ماجد مەردۆخ ڕۆحانی و لە سەر ئەرکی بڵاڤگەی سرووش بە شێوەی دەنگ و کتێب بڵاوکراوەتەوە و دواتر بە مەودای نزیکەی دوو دەیە لە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی لە دوورۆی ٢٤٠ لاپەڕە لە لایەن بڵاڤگەی پانیزی تاران ئاراستە کرایەوە.
10-2-202222 minuten, 56 seconden