بنمەکانی دڵخۆشبوون: ئیشکردن و پارە، خۆدۆزینەوە، ونبوونی گەنج - پۆدکاستی دیوەخان #118
لە پۆدکاستی ئەمجارەمان لەگەڵ کاك عبدالسلام باسی چەن بابەتێکی گرنگی قووڵ ئەکەین کە سەرکردایەتی چییە؟ پێویست ئەکا هەموو کەسێك سەرکردە بێت هەروەها پرسیارێکی تر کە لە مێشکمان بوو و ماوەیەكە زۆر بیری لێ ئەکەینەوە، خۆ دۆزینەوە چییە؟ ئایا پێویستە هەموو کەسێك خۆی بدۆزێتەوە؟ باشە خۆدۆزینەوەش ئێستا بۆتە کێشەیەك کە پێویستە چارەسەری بکەین بەڵام لە سەرەتادا خۆی چارەسەرێك بووە بۆ کێشەکان.
4/3/2024 • 1 hour, 12 minutes, 49 seconds ئەو درۆیانەی رۆژانەی تێی دەژین: ئەزموونی دەرووناسێك لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردی - پۆدکاستی دیوەخان #114
لەگەڵ مامۆستا مورشید باسێکی قووڵی گرفتە دەروونییەکانی کۆمەڵگەی خۆمان کرد و بە تایبەتی ئەو گرفتانەی گەنج ڕووبەڕووی ئەبنەوە.
كە هۆکارەکان چییە دڵمان خۆش نییە و سەرمان لێ شێواوە و ناتوانین واز لە خووە خراپەکانمان بێنین چەنێك هەوڵ بدەین و چەنێك پەیمان ببەستین.
هەروەها زۆر بە شێوازێکی سادە و واقعی ڕوونی ئەکردەوە بۆمان کە چۆن ئێمە حەز و ئارەزووەکانی خۆمان نازانین و تێکەڵمان کردووە لە نێوان ئەوەی پێداویستیییەکانمان چین و حەزەکانمان چین.
مامۆستا مورشید ئەوەنە بە شێوازێکی زانستی و چێژەوە بابەتەکانی ڕوون ئەکردەوە دوای پۆدکاستەکەش بۆ چەن کاتژمێرێك هەر بەردەوام بووین لە پرسیارکردن و شی کردنەوە ئەو گرفتە دەروونیانەی لە خۆماندا هەستمان پێ کردبوو.
ئەم ئەڵقەیە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی بەسەر شێوازی بیرکردنەوەت ئەبێ بەسەر کۆمەڵە بابەتێك لەبەر ئەوە ڕای خۆتمانمان پێ بڵێن!
4/3/2024 • 1 hour, 21 minutes, 28 seconds محەمەد بەگی بابان: میری بابان - پۆدکاستی دیوەخان #113
لەگەڵ کاك محەمەد باسێکی سەرنج ڕاکێشێ مێژووی پڕ دەستەکەوتی میرنشینی بابانمان ئەکرد لەگەڵ مێژووی دامەزراندنی پایتەختی ڕۆشەنبیری، شاری سلێمانی لە لایەن ئیبراهیم پاشای بابان باپیرە گەورەی کاك محەمەد.
ئەم ئەڵقەیە جێگەیەکی تایبەتی لە دڵی ئێمەدا هەبوو چونکە کاك محەمەد بە شێوازێکی چیرۆك و زۆر سەرنجڕاکێش باسی زەمەنی زێڕینی میللەتەکەمان ئەکات کە چۆن دەسەڵاتیان بە دەستبووە و خاوەن فکر و زمان و تەلارسازییەکی پێشخۆیان بوونە.
زۆرجار خەم ئەخۆین لە دیوەخان کاتێك مناڵ بووین و لە ناوەندی و دواناوەندی قەدری کتێبێ کۆمەڵایەتی و مێژوومان ناگرت و مامۆستاکانمان بە جوانی و چێژەوە ڕوونیان ناکردەوە ئەم ئەڵقەیەش لەگەڵ کاك محەمەد گەشتێك بوو بۆ ئەو سەردەمە زێڕینەی کورد!
4/3/2024 • 55 minutes, 47 seconds چیرۆکی گەورەترین دیزاینەری کوردستان: ١٤ ساڵ ئەزموونی دروستکردنی براند - #96 سەعد سالم
لە ئەڵقەی ئەمجارەماندا لەگەڵ کاک سەعد باس لە بواری دیزاین دەکەین و گرنگی لە کۆمەڵگادا.
6/29/2023 • 41 minutes, 19 seconds خەونی ئەندازیاری: لە شاگردییەوە بۆ تەلارساز, بڕوانامەی ملیاردێرەکانی جیهان! - #95 گۆران فەتحوڵا
لە ئەڵقەی ئەمجارەماندا لەگەل كاک گۆران باس لە ئەزموونی جەنابی دەکەین لە بواری خانووبەرە و ئەندازیاری.
6/29/2023 • 39 minutes, 36 seconds ژیانی ئافرەتێك: دایك، دکتۆرا لە ئوستورالیا، رێکخراوی نێودەوڵەتی! - #94 سازان مەندەلاوی
لە ئەڵقەی ئەمجارەماندا باس لە ژیانی دایکێتی و کارکردن وەکو ئافرەتێک و تواناکانی گەنج دەکەین لەگەڵ خاتوون سازان مەندەلاوی.
5/15/2023 • 42 minutes, 25 seconds پۆدکاستی دیوەخان - #35 محەمەد سەلام، چۆن پارە پەیا بکەین؟
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ کاک محەمەد سەلامە کە تیایدا باس لە بزنس دەکەین و پرۆسەی دروستکردنی و پەیاکردنی پارە.
9/8/2022 • 51 minutes, 20 seconds پۆدکاستی دیوەخان - #18 سوورە - ژیان و بەزمەکانی ئەمریکییەک لە کوردستان
لە ئەڵقەی ئەمجارە لەگەل مامە کەیڵەب کە ناسراوە بەسوورە باسی ئەزموونی خۆی دەکەین لە کوردستان و تێڕوانینیان بۆی.
3/5/2022 • 34 minutes, 37 seconds